گۆڕان مەرجی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی و یەکێتی هەیە

کوردستان 21/11/2020

Alternate Text

سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان رایدەگەیەنێت، بەمەرجێک لەگەڵ پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە، سێ لیژنەی ئامادەکاری دروست بکرێت.

  ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن و سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان لە تویتێکدا ئاشکرایکردووە، پێش دانیشتنی سێ قۆڵی پارتی،یەکێتی،گۆڕان( گەر بکرێ)، دەبێت سێ لیژنەی ئامادەکاری دروست بکرێت.

سەبارەت بە جۆری ئەو لیژنانەی دروست دەکرێت رایگەیاندووە، لیژنەکان پێکهاتبن لە لیژنەی داهات و ئابوری و پەیوەندی لەگەڵ بەغدا، لیژنەی حوکمڕانی و کارنامەی حکومەت، لیژنەی لامەرکەزی و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان.

جەختیلەوەشکردووەتەوە، بەمەش کۆبونەوەکە سەرکەوتوو وە بەرهەمدار ئەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی چەند ساڵێکە یەکێتی و پارتی و گۆڕان وەک سێ لایەنی بەشدار لە حکومەت هیچ کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجام نەداوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا