جۆو بایدن کاندیدی براوەی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی ئامادەدەکات و دۆخی وڵاتەکەش روو لە خراپییە.
جۆ بایدن، کاندیدی براوەی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا، رایگەیاندووە، دەیەوێت پێش جەژنی سوپاس کاندیدی پۆستی وەزارەتی دەرەوە یەکلا بکاتەوە، وەزارەتی خەزێنەشی یەکلاکردووەتەوە تەنها راگەیاندنی ماوە.
بەگوێرەی وتەی چاودێرانی ئەو وڵاتە، ئەم هەوڵانەی بایدن بۆ ئەوەیە نامەی ئەوە بداتە ترەمپ کە وادەی هاتنە سەر دەسەڵاتی نزیکبووەتەوە، بەڵام دەیڤید مارشیک بەرێوەبەری بنکەی گواستنەوەی سەرۆکایەتی رایگەیاند، رۆژ بە رۆژ دۆخەکە خراپ دەبێت، چونکە هەتا ئێستا ترەمپ ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی قبوڵ نەکردووە.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە رایگەیاند، ئەو مەسەلەیە هەفتەی پێشوو زۆر گرنگی نەبووە، ئەم هەفتەیە مەترسی دروستبووە، مەترسی سبەی لە ئەمڕۆ زۆرتر دەبێت.