بەغداد..لافاو شەقامەکانی گرتووە

عێراق 21/11/2020

Alternate Text

بەهۆی ئەو بارانەی لە شەوی رابردووەوە بەغدادی پایتەختی عێراقی گرتووەتەوە، لافاو لە بەشێکی زۆر لە شەقامەکانی ئەو شارە دروستبووە.

فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد بڵاویکردووەتەوە، بەهاوبەشی هێزەکانیان دەستیانکردووە بە پاککردنەوەی شەقامەکانی شارەکە لە ئاوی باراناو و لافاو.

ئاشکراشیکردووە، تیمەکانیان بەردەوام دەبن لە ئاساییکردنەوەی دۆخی شەقامەکانی بەغداد، کە بەهۆی بارانی بەردەوامەوە لافاوی تێدا دروستببوو.

ئەمە لەکاتێکدایە شاری بەغداد ساڵانە کەمترین بڕی بارانی لێدەبارێت بەراورد بە بەشێک لە شارەکانی دیکەی عێراق.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا