یەکەم ڤاکسین کە بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرهەمهات لەلایەن دوو پرفیسۆری کە هاوسەری یەکترن و بە رەچەڵەک کوردن بەرهەمهاتووە.
ڤاکسینی فایزەر کە بە هاوبەشی نێوان کۆمپانیای بایۆتێک و
فایزەر دروستکرا، ئاشكرا بوو کە داهێنەرەکانی کە خاوەنی کۆمپانایای بایۆتێکن و
ناویان ئوگور شاهێن و ئوزلەم تورەجی-ە و بە ڕەچەڵەک کوردی باکوری کوردستانن و عەلەوین.
جێی ئاماژەیە ڤاکسینەکە بە رێژەی ٩٠٪ لە تاقیکردنەوەکاندا سەرکەوتنی بەدەست هێناوە بەسەر ڤایرۆسی
کۆرۆنادا، بەڵام بە گوێرەی سەرچاوەکان، بەهۆی ئەوەی پێویستە لە پلەی ٧٠ ی ژێر سفری سلیلیزی هەڵبگێرێت، بۆیە
ناگاتە کوردستان چونکە کەرەستەی پێویست نیە بۆ عەمبارکردنی.