دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوشتنی کچێک و دواتر سوتاندنی
جەستەکەی لە سوریا، روداوەکە مشتومڕێکی زۆری بەدوایخۆیدا هێنا.
بەگوێرەی میدیا سورییەکان، روداوەکە لە ناوچەی حەمات
بووە و لە یەکێک لە باڵەخانەکان کە لەژێر کاری بیناسازیدا تەرمی کچێکی ١٤ ساڵان
دۆزراوەتەوە، بەڵام بەهۆی شێواندنی تەواوی جەستەی نەتوانراوە بناسرێتەوە تا ئەمڕۆ.
سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە کە کچەکە ناوی هیا ماهیر-ە
و لە ساڵی ٢٠٠٦ لەدایک بووە، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی پێشوودا دەفرێندرێت، دواتر
بە سوتاوی دەیدۆزنەوە و دوای پشکنینی تەرمەکەی لەلایەن پزیشکی دادوەری، دەرکەوت کە
پێش کوشتنی هەردوو دەست و پێیەکانی شکێندراون دواتر خنێکدراوە، لە کۆتاییدا بۆ
شاردنەوەی ناسنامە و هۆکاری مردنی كچەکە، ئەنجامدەرانی کارەکە هستاون بە سوتاندنی
جەستەی.
سەرچاوەکان لە زاری پۆلیسی ناوچەکەوە بڵاویانکردووەتەوە کە هێشتا هۆکاری
رەداوەکە و ئەنجامدەرانی کارەکە نەزانراوە.