Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: تەنها هێزی هاوپەیمانی عێراق لە شەنگال دەبێت

عێراق

5 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text

سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند، هێزەکانی هاوپەیمانی عێراقی بەرپرس دەبن لە ئاسایشی ناوچەکە و تەنها ئاڵای عێراق لە سنوری شەنگالدا هەڵدەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە ٢١ی تشرینی دووەم، تەحسین خەفاجی، وتەبێژی سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق  بە کەنالی سۆمەریەی رایگەیاند، هێزەکانی پۆلیسی عێراقی  نێردراونەتە قەزای شەنگال و هەر ئەوان بەرپرس دەبن لە ئاسایشی ناوچەکە.
لە راگەیاندنەکەشەدا خەفاجی ئاماژەی بەوەشدا، تەنها ئاڵای عێراق لە سنوری قەزای شەنگال هەڵدەکرێت و ‌هێزەکانی وەکو پێشمەرگە و لایەنەکانی دیکە بۆیان نیە لەناوچەکادا بن، بەڵکو تەنها هێزی پۆلیس عێراقی کۆنتڕۆڵی ناوچەکە دەکەن.
هەروەها وتیشی، ‌‌هێزەکانی پۆلیس یان ئاسایشی نیشتیمانی لە ناو قەزاکەدا دەبن، بەڵام دەرەوەی قەزاکە لە بەرپرسیارەتی سوپادا دەبێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP