زۆرێک لە کەسەکان لە تەمەنە جیاوازەکاندا توشی جەڵتەی دڵ
دەبن و لە هەندێ حاڵەتیشدا دەبێت هۆی گیان لەدستدان،بۆیە پێویستە تا
بتوانین رێگری لێبکەین.
لێرەیا چەند زانیاریەک لەسەر جەڵتەی دڵ دەخەینە روو:
جەڵتەی دڵ کاتێک رودەدات کە یەکێک لە شاخوێنبەراکانی کە
دەچنەوە سەر دڵ بە چەوری یان کەڵەک بوونی خوێن دەگیردرێن، ئەویش زۆر جار بەهۆی سستی
دەمارەکە یان جۆری خواردن دەبێت و نیشانەکانی بە گشتی بوونی ئازارە لە بەشی سەروەی
جەستەدا و بەتایبەتی لە ناوچەی سەر سنگ نزیک لە دڵ، یاخود ئارەقەی سارد کە زۆرجار پێشوەختە
دووچاری جەستە دەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا گێژخواردنی سەر و ناڕێکی لە لێدانی دڵدا
چەند نیشانەیەکی دیکەن بۆ جەڵتەی دڵ.
جەڵتەی دڵ زۆرتر توشی پیاوانی تەمەن ٤٥ ساڵ بەرەوژوور
یاخود ئافرەتانی تەمەن ٥٥ ساڵ بەرەوژوور دەبێتەوە، چانسی توشبوون بە جەڵتە لە
پیاواندا زۆر زیاترە لە ئافرەتان، بەڵام هۆکارەکانی بۆ ماوەیی و بەرزی پەستانی
خوێن و بەرزی رێژەی کۆلیستڕۆل لە خوێندا ئەگەری توشبوون زیاتر دەکەن، یاخود زۆری
کێشی جەستە ونەخۆشی شەکرە و قەلەقی و دوو دڵی کاریگەری زۆریان هەیە لەسەر
توشبوون بە جەڵتەی دڵ.
بۆ رێگری کردن لە جەڵتەی دڵ یاخود دووبارەبوونەوەی
پێویستە ئەم خۆراکانە لە ژەمەکاندا بخورێت:
دانەوێڵە.
خواردنی ماسی.
میوە و سەوزە.
ئەو جۆرە گۆشتانەی چەوریان کەمە.
خواردنی گۆشتی پەلەوەرەکان بە گشتی.
خواردنی جۆرەکانی وەک گوێز و بایام و پاقلەمەنی.
ئەو زەیتانەی لە رووەکەوە بەرهەمدەهێنرێن وەکو زەیتی
زەیتون.
ئەو بەرهەمە شیرەمەنیانەی کە رێژەی چەوری تێیاندا کەمە.
سەرباری ئەوەش بەکارنەهێنانی جگەرە و ماددە کهولییەکان
و رێککردنەوەی پەستانی خوێن و رێژەی شەکر لە خوێندا بە هەمان شێوە رێژەی کۆلیسترۆڵ
دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مەشق کردنی رۆژانە
چارەسەرکردنی تەندروست بۆ کێشە دەروونیەکان کاریگەری باشیان دەبێت لە رێگری کردن
لە توشبوون بە نەخۆشیەکە.