بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی خراپی کەشوهەواوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداری شۆفێرانی ئازیز دهكهینهوه كه لهناوچهی بازیان تهمێكی چڕ ههیه، بۆیه به ئاگاداریییهوه لهو ناوچهیه شۆفێری بكهنو ئاستی خێراییان كهم بكهنهوه.
ئەم ئاگادارییەی هاتوچۆی سلێمانی لەکاتێکدایە لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکان و هاتنی وەرزی سەرما، زۆر بەیانیان شەقامەکان تەم دەیگرێتەوە و بەهۆیەوە ئاستەنگی هاتوچۆ دروست دەبێت.