بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی
هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەلار- باوەنور، شۆفێرێک گیانی لەدەست داوە و یەکێکی دیکەش بەسەختی بریندار بووە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، دوێنێ شەوی
رابردوو. لە روداوێکی هاتوچۆدا لە نێوان دوو ئۆتۆمبیلی مارسیدسی بارهەڵگر لەسەر
رێگای کەلار-باوەنور لە نزیک گوندی سەید مەحمود، شۆفێری یەکێک لە بارهەڵگرەکان
گیانی لەدەستدا و ئەوی دیکەش بریندار بووە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان راشیگەیاند، شۆفێرە بریندارەکە سەرەتا
رەوانەی نەخۆشخانەی مەلا ئەحمەد کەلاری کراوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکانی
نێردراوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی.