لە گوندێکی سەر بە پارێزگای ئاگری باکوری کوردستان، کانگایەکی گەورەی زێڕ دۆزرایەوە و بڕیارە لە دوو ساڵی داهاتوودا دەست بە دەرهێنانی بکرێت.
ئەکرەم چەلەبی، پەرلەمانتاری ئاکەپە بە میدیاکانی راگەیاندووە، لە گوندی مۆڵاکارایای سهر به ناوچهی گییادینی شاری ئاگری، کانگایەکی گەورەی زێڕ لە لایەن کۆمپانیایەکەوە دۆزراوەتەوە.
ئاشکراشیکردووە، لە ئێستادا پشکنینەکانی ئەو ناوچەیە بەردەوامە و پێشبینی دەکرێت لە دوو ساڵی ئایندەدا دەست بە دەرهێنانی زێڕی ناوچەکە بکرێت و سوودێکی زۆر بە هاوڵاتیانی بگات.
پارێزگای ئاگری بەهۆی سروشتەکەیەوە ساڵانە گەشتیارێکی زۆر رووی تێدەکەن، پێشبینی دەکرێت لەگەڵ دەستکردن بە دەرهێنانی زێڕی ناوچەکە بووژاندنەوەی زیاتر بە خۆیەوە ببینێت.