بە بڕیارێک پشکنینی کۆرۆنا بۆ مامۆستایان و خوێندکارانی سەر بە کەرتی پەروەردە کرا بە بێ بەرامبەر.
توانا مەحمود بەڕێوەبەری بنکەی زانکۆی سەنتەری پشکنینی کۆرۆنا بڵاویکردووەتەوە، بەڕەچاوکردنی دۆخی دارایی مامۆستایان و خوێندکاران بڕیاردرا، پشکنینی کۆرۆنا بۆ مامۆستایان و خوێندکارانی سەر بە کەرتی پەروەردە بکرێتە بێ بەرامبەر.
ئەمە لە کاتێکدایە پشکنینی کۆرۆنا لەسەنتەرەکانی دیکەی وەزارەتی تەندروستی بە ٦٠ هەزار دینارە، بەڕێوەبەری بنکەی زانکۆی پشکنینی کۆرۆناش دەڵێت بڕیارەکە تەنها ناوی مامۆستایان و خوێندکاران هاتووە و توێژەکانی دیکە ناگرێتەوە.
تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٩٠ هەزار حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.