عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند،
بەهۆی قاچاخچێتیەوە لەسەر سنورەکانی هەرێم ئاژەڵداری بەروە نەمان دەچێت و ژمارەیەکی
زۆری ئاژەڵ لە دەروەی هەرێم هاوردە دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی تشرینی دووەم، عەلی حەمە ساڵح،
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند،
بەهۆی قاچاخی ئاژەڵ لەسەر خاڵە سنوریەکانی هەرێم، ئاژەڵداری لە هەرێمدا بەرەو لە
ناوچون دەچێت و زیانێکی زۆر بەر سێکتەری ئاژەڵداری کەوتووە.
عەلی حەمە ساڵح راشیگەیاند، لە مەرزی وەلیدەوە ئاژەڵی
سوری هاوردە دەکرێت بۆ سحێلا و بەراورد بە نرخی ئاژەڵی خۆماڵی نرخەکانیان زۆر
کەمترە کە بووەتە هۆی زیانی ئاژەڵدارانی هەرێم، هەروەها روونیشیکردەوە لە ناوچەی
خوێرێزکای ئاژەڵی تورکی هاوردە دەکرێت و لە مەرزی شیروان مەزنی لە قەزای مێرگەسوور
داخڵدەکرێت و نرخی ئاژەڵی گەورە ١٠٠ هەزار و بۆ ئاژەڵی بچوکیش ٣٥ هەزار
وەردەگیردرێت.
لە کۆتاییدا عەلی حەمە ساڵح ئاشکرایکرد کە وەزیری
کشتوکاڵی هەرێمی ئاگادار کردووەتەوە و لە وەڵامدا وتویەتی کە کارەکە لەدەرەوەی رێگە
پێدانی وەزارەتی کشتوکاڵە و زیانێکی زۆر بە ئاژەڵداری لە هەرێمدا داوە.