کچ و نەوەکەی هەیفا وەهبی گۆرانییەکی دەڵێنەوە و لەسۆشیال میدیا بڵاوی دەکەنەوە.
زەینەب فەیاز، کچی هونەرمەندی لوبنانی هەیفا وەهبی، گرتە ڤیدیۆیەکی لە سۆشیال میدیا بڵاوکردووەتەوە، کە لەگەڵ کچە بچووکەکەیدا گۆرانی (توتە)ی ئەو هونەرمەندە دەڵێنەوە.
زەینەب لەسەر گرتە ڤیدیۆیەکەی نووسیویەتی، کچەکەی رۆژانە کاتەکانی بە وتنەوەی ئەم گۆرانییە بەسەردەبات.
هەیفا وەهبی سێ جار هاوسەرگیری کردووە و هاوسەری یەکەمی خاڵۆزای خۆی بووە، لەدوای ئەوەی زەینەبی کچی لەدایکدەبێت لە هاوسەرەکەی جیادەبێتەوە و تا ئێستا لەگەڵ کچەکەی هیچ یەکتربینینێکیان نەبووە.