وێنە.. لە بەغداد خۆپیشاندان ئەنجامدرا

عێراق 22/11/2020

Alternate Text

ئەمرۆ لە پایتەختی عێراق، هاوڵاتیانی بەغداد هاتنە سەر شەقامەکان بە دەربڕینی ناڕەزایەتی لە دژی یاسای تاوانە ئەلیکترۆنیەکان.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی تشرینی دووەم، لە شاری بەغداد، هاوڵاتیان گردبوونەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە دژی یاسای تاوانە ئەلیکترۆنیەکان کە لە ماوەی پێشودا لەناو لیستی ئەو پڕۆژەیاسایانە هەبوو کە بڕیار وابوو پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەربدات.
خۆپیشاندانەکە بەهۆکاری ئەوە بوو کە زۆرێک لە هاوڵاتیان پێیان وایە ئەو یاسایە مافی تاکەکان و ئازادی رادەڕبڕین تێدەپەڕێنێت و دەبێتە هۆی بێدەنگکردن و شکاندنی مافی ئازادی لە دەربڕیندا.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، خۆپیشاندەرەکان دروشمی" یاسای تاوانی ئەلیکترۆنی دەمانگەڕێنێتەوە بۆ سەردەمی رژێمی بەعس" دووبارە دەکردەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە چەند ساڵێکە هەمان یاسا لەژێر ناوی جیاوازدا بە ماوەیەک لە پێش کاتی هاتنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دووبارە سەرهەڵدەداتەوە بەڵام ناچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و تەنها وەکو پێشنیارێک لە پەرلەمان دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا