لە بابل چوار کەس بە تۆمەتی هەڕەشەکردن دەستگیرکران

عێراق 22/11/2020

Alternate Text

هێزی ئاسایشی نەتەوەیی لە بابل رایگەیاند کە مەفرەزەکانیان چوار کەسیان بەتۆمەتی هەڕەشە کردن لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکەوە دەستگیر کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی تشرینی دووەم، هێزی ئاسایشی نەتەوەیی لە بابل رایگەیاند کە چوار کەسیان بە تۆمەتی هەڕەشەکردن و هاککردنی هەژماری تایبەتی چەند ئافرەتێک و دواتر داواکردنی پارە لێیان لەبەرامبەر هەژمارەکانیان دەستگیر کردوە.

لە راگەیاندنەکەشدا هاتوە کە تۆمەتبارەکان رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا