سێ وڵات داواکاریان پێشەکش کردووە بۆ کڕینی گەنم لە عێراق

عێراق 22/11/2020

Alternate Text

وەزیری کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، تورکیا و ئێران و سعودیە داواکاریان پێشکەشکردوە بۆ کڕینی گەنم لە عێراق.

 
ئەمڕۆ یەکشممە ٢٢ی تشرینی دووەم، مەحەمد کەریم خەفاجی، وەزیری کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند کە هەر سێ وڵاتانی تورکیا و ئێران و سعودیەی دراوسێی عێراق داواکاریان پێشکەشکردوە بۆ کڕینی ٧٠٠ هەزار تەن گەنم.
لە راگەیاندنەکەدا وەزیری کشتوکاڵ ئاشکرایکرد کە فرۆشتنی گەنمەکە بە زیادکردنی ئاشکرا دەبێت و ئەو وڵاتەی زۆرترین پارە بدات گەنمەکە بەدەستدەهێنێت.
هەروەها ناوبراو روونیشیکردەوە کە دوای فرۆشتنی گەنمەکە، وەزارەتی کشتوکاڵ شایسەتە داراییەکانی جوتیاران دەدات لە بڕی داهاتی دەستکەوتوو لە فرۆشتنی گەنمەکە.
لەگەك ئەوەشدا خەفاجی جەختیشیکردەوە لەسەر پاڵپشتیکردنی سێکتەری کشتوکاڵی وڵاتەکە دەبێتە هۆی بوژانەوە و عێراق توانای ئەوەی دەبێت بە بەروبوومەکانی خۆی خۆیبژێنێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا