زانیاری نوێ لەبارەی کەیسی ئەو چالاکوانەی رایگەیاند دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر

کوردستان 22/11/2020

Alternate Text

ئەندامێکی لیژنەی بەرگری لە مافی ئافرەتان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، چەندجارێک هەوڵمانداوە لە چەندین لایەنەوە پەیوەندی بە سۆلینا ئێڤێوە بکەین بەڵام بێ سوود بووە.

شادی نەوزاد، ئەندامی لیژنەی بەرگری لە مافی ئافرەتان لە پەرلەمانی کوردستان بە BMC راگەیاند، دوای ئەوەی سۆلینا ئێڤێ ئەو هەواڵەی بڵاوکردەوە کە لە رێکخراوێکدا هەوڵدراوە دەستدرێژی بکرێتە سەر، راستەوخۆ لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای خانمان هاتینە سەر خەت، بەڵام چەندین جار بە چەندین ژمارە پەیوەندیمان پێوەکردووە نامەمان بۆ جێهێشتووە، بەڵام بەردەست نەبووە.

ئەمە لەکاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ سۆلینا ئێڤێ خۆی رادەستی پۆلیسی دهۆک کرد تا ئێستا نازاندرێت دادوەر بە کەفالەت ئازادی دەکات یان ماوەی زیندانییەکەی کە شەش مانگە بەسەری دەبات.

چەند رۆژێک لەمەوبەر سۆلینا ئێڤێ چالاکوانی مەدەنی لە شاری دهۆک رایگەیاند پێشتر لەلایەن بەڕێوەبەری رێکخراوێکەوە هەوڵدراوە دەستدرێژی بکرێتە سەری.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا