دوای ئەوەی لە چەند پەیج و سایتێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
فەیسبووک هەواڵی کۆچی دوایی بەیان بۆمبا، ئەکتەری دیاری سلێمانی و کوردستان
بڵاوبووەوە، لە چاوپێکەوتنێکدا نیگەرانی خۆی دەربڕی.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی تشرینی دووەم، لە چاوپێکەوتنێکدا
لەگەڵ BMC ، بەیان بۆمبا رایگەیاند، خەوتبووم بەڵام بە پەیوەندی تەلەفۆنی براکەم کە لە
دەرەوەی وڵاتە خەبەرم بووەتەوە و پێی وتم کە هەواڵی مردنت بڵاوبووەتوە، دوای بیستنی
ئەمە خاتو بەیان زۆر نیگەران بووە.
بەیان بۆمبا وتیشی کە بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵانە
بووەتە هۆی نیگەرانی بنەماڵەکەی و هەوادارەکانی بەو پێیەی بە وتەی خۆی لەناو
هەوادارەکانیدا رێز و خۆشەویستی زۆری هەیە و پێگەیەکی جەماوەری هەیە و لە دوای
بڵاوبوونەوە هەواڵەکە پەیوەندیەکی زۆری پێوەکراوە.
لە کۆتاییدا بەیان بۆمبا ئاشکرای کرد کە سەرباری ئەوەی حکومەت رێزی هونەرمەندەکان
ناگرێت لانی کەم با هەوادارەکانیان رێزیان بگرن و دوور بن لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی
دوور لە راستیەوە.