سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی
داراییەوە رایگه‌یاندووە، كه هه‌ر كات پاره‌كه‌ی به‌غدا گه‌شت، راسته‌وخۆ ده‌ست
به دابه‌شكردنی موچه ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی هەرێم رایگه‌یاندووە، لیستی موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ئاماده‌كراوه
و ره‌وانه‌ی گه‌نجینه‌كان كراوه و هه‌ركات پارەکەی به‌غدا ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان
بكرێت، راسته‌وخۆ ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت".
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی وتووە، "تا
ئێستا بڕیاره رێژه‌ی لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هاوشێوه‌ی مانگی رابردوو
بێت كه سه‌دا ١٨ بووه".
زیاتر لە مانگێک تێپەڕیوە بەسەر دابەشکردنی موچەى مانگی ٩ی فەرمانبەرانی
هەرێمدا و لە ئێستاشدا هەرێم تەنها چاوەڕێی بەغدایە .