وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بڕیاریدا کرێى
خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بەڕێژەى ١٠بۆ ٢٠% کەمبکرێتەوە.
ئارام محەمەد قادر
وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم لە دوای کۆبوونەوەی وەزارەتەکەی ڕایگەیاند، هەرێمى کوردستان بە بارودۆخێکى تایبەت گوزەر دەکات بە شێوەیەک پێویستە
هەموان ڕەچاوى بارو گوزەرانى دارایى خەڵکى خۆمان بکەین و لە هەمان کاتیشدا بتوانین
هەلى خوێندن بۆ هەموان دەستەبەر بکەین.
ناوبراو ئەوەشی وتووە، "بۆ ئەوەى روحیەتى کێبڕکێى زانستى لە دامەزراوە
ئەکادیمیەکان بپارێزین و بە لەبەرچاوگرتنى باوردۆخى هاوڵاتیان بڕیارماندا بە
کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بۆ ساڵى خوێندنى
(2020-2021) ئەویش بەپێى ئەنجامەکانى ڕێزبەندى نیشتیمانى زانکۆکانى کوردستان کە
لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاگەیەنراوە بەم شێوەى خوارەوە:
• ئەو زانکۆیانەى
دەکەونە گروپى B، بەڕێژەى (10%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.
• ئەو زانکۆیانەى
دەکەونە گروپى C، بەڕێژەى (15%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.
• ئەو زانکۆیانەى
دەکەونە گروپى D، بەڕێژەى (20%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.
• سەرجەم پەیمانگە
تایبەتەکان و کۆلێژە زانکۆییەکان بەڕێژەى (20%) کرێى خوێندنیان کەمدەکرێتەوە.
ئەمەش لە
کاتێکدایە پێشتریش کرێی خوێندن لە زانکۆ حکومییەکانیش بەرێژەى ٤٥% کەمکرایەوە.