نوسینگەى قوباد
تاڵەبانی لە سلێمانی داوای لە لایەنە پەیوەندییدارەکان کردووە سەرجەم ئەو کەسانەی
هێرشیان کردە سەر خاوەنی چێشتخانەکەی دەستگیربکرێن.
سەرچاوەیەک لە
نوسینگەى قوباد تاڵەبانی لە سلێمانی بە BMC ڕاگەیاند، لایەنە پەیوەندییدارەکانی پۆلیس و
ئاسایش ئاگادارکراونەتەوە کە بە زووترین کات ئەو کەسانەی هێرشیان کردە سەر خاوەنی چێشتخانەکەى سلێمانی دەستگیربکەن و بە پێی
یاسا مامەڵەیان لەگەڵ بکەن.
ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند،
ئەو جۆرە کارانە لە هیچ کەسێک و لە هەر پۆستێکدابێت قبوڵناکرێت و دەدرێتە دادگا و
سزا دەدرێت .
ئەمەش لە دوای ئەوە هات ئەمڕۆ لە گەڕەکی عەقاری شاری سلێمانی
کۆمەڵێک چەکدار هێرشیان کردە سەر خاوەنی چێشتخانەیەک و ڤیدیۆی ڕووداوەکەش لە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان بڵابووەوە.