بەفەرمانی قوباد تاڵەبانی تۆمەتبارانی دەستدرێژی بۆ سەر چێشتخانەکەى سلێمانی دەستگیرکران

کوردستان 22/11/2020

Alternate Text

بەفەرمانی قوباد تاڵەبانی تۆمەتبارانی دەستدرێژی بۆ سەر چێشتخانەی کامەرانی عقاری دەستگیر کران  و تەسلیم بەدادگا كران.

پاش ئەوەی ئەمڕۆ ژمارەیەک کەس بە چەک و جلی سەربازییەوە هەڵیانکوتایە سەر چێشتخانەی کامەران لە گەڕەکی عەقاری شاری سلێمانی، خاوەنی چێشتخانەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، "هێرشیانکردووەتە سەرمان و لێیان داوین."

  خاوەنی ئەو چێشتخانەیە  ڕایگەیاند "کە ژمارەیەک کەس بە دوو ئۆتۆمبێلی جام رەش و چەکەوە کە بەشێکیان جلی سەربازیان لەبەردا بووە، کاتژمێر ١:٣٠ نیوەڕۆ و لەکاتی کارکدنیاندا هەڵیانکوتاوەتە سەر چێشتخانەکەیان و لێیان داون و هەڕەشەی کوشتنیان لێکردوون."

 ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هەرچەند پرسیارم لێدەکردن ئێوە کێن و بۆچی وادەکەن بەڵام ئەوان هەر لێیاندەداین و  هەڕەشەی کوشتنیان لێکردووین".

 ڕاشیگەیاندووە، ، لە ماوەی رابردوودا ئەو کرێچی باوکی یەکێک لەو کەسانە بووە کە ئەمڕۆ هەڵیانکووتاوەتە سەری، دەشڵێت پاش ئەوەی کێشەی یاسایی کەوتە نێوانیان و بە یاسا تەواویان کردووە، چووەتە چێشتخانە نوێیەکەی و ئاوی سەربانیان لێگرتووەتەوە، ئەویش چووە سکاڵای تۆمارکردووە، بەڵام پاش ماوەیەک سكاڵاکەی کشاندووەتەوە، بەڵام مادی گشتی "حق العام" هەر دەمێنێت، ئیتر ئەمڕۆ کوڕی ئەو کەسەی کرێچی بووە لەگەڵ ژمارەیەک چەکداردا هەڵیانکووتاوەتە سەری و لێیان داون.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا