پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بە تۆمەتی هەڵواسینی ژنێک، چوار کەس دەستگیرکراون،
کە سیانیان برای کوژراوەکەن و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندووە، "ئێوارەی رۆژی هەینی
رابردوو ٢٠ی ١١ی ٢٠٢٠، لەگەڕەکی شارەوانی دووی قەزای کەلار، ئافرەتێک بەناوی (م -
ا - م ) لەدایکبووی ١٩٩٤ لەماڵەکەی خۆیدا بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە، کە گیانی لەدەستدابوو."
ڕاشیگەیاندووە، "بەئامادەبونی
دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار و بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لێکۆڵینەوە
لەشوێنی رووداوەکە کراو تەرمی ناوبراو بەمەبەستی پشکنین رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای
کەلار کرا."
ئاماژە بەوەشکراوە ، "چوار تۆمەتبار
دەستگیرکراون، کە سێ کەسیان برای کوژراوەکەن و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیانناوە
بەتاوانەکەدا، کەبەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە ئەوتاوانەیان ئەنجامداوە."
پۆلیسی گەرمیان راشیگەیاند ، "لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی
٤٠٦ تۆمەتباران بەندکراون."