لۆكه‌ دوای گۆڕینی ناوی له‌گه‌ڵ ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ كار ده‌كات

هەمەرەنگ 22/11/2020

Alternate Text

هونەرمەند نەوید زەردی  ڕایگەیاند، لەگەڵ شاناز زاهیر (لۆکە) ئەلبومێکى نوێیان تۆمارکردووە و بەم نزیکانە بڵاویدەکەنەوە.

نەوید زەردی  لە پەیجی خۆی ڕایگەیاندووە، "لەگەڵ خوشکی ئازیزم، شاناز، یەکێک لە هونەرمەندە دەنگ خۆشەکان و بەتواناکانی نیشتمان، ئەلبومێکی پڕاوپڕ لە جوانی و هونەرمان بۆتان ئامادە کردووە".

 ئەوەشی ڕایگەیاندووە، " ئەلبۆمی (فڕین) زۆرینەی ئاوازەکانی من دامناوە. چەند شێعرێکی من نووسیومە و ڕەنج سەنگاوی، ئەحمەد موحەممەد، ئەدیب چەلکی و مازیار فایق کاری نووسینی شێعرەکانی دیکەیان کردووە.کاری دابەشکردنی ئەفشین شوکری

کردوویەتی و دوو گۆرانی مەجید کازمی دابەشکردنی بۆیان کردووە. یەک گۆرانی بە ئاواز و دابەشکردنی کاک ئاریۆس و گۆرانیەک بە ئاوازی کاک عبدالقهار زاخۆیی کراوە. عبدالقهار زاخۆیی و من بە دۆئێت لەم ئەلبۆمە بەشدار بووین.

 ئەو هونەرمەند  ئەوەشی خستووەتەڕوو، شاناز زاهیر بڕیاری داوە لەمە بەدوا هونەرەکەی بە ناوی ئەسڵی خۆی پێشکەش بە کوردستانیانی خۆشەویست بکات.

کلیپی گۆرانی "فڕین" وەک یەکەم گۆرانی ئەم ئەلبۆمە ڕۆژی سێی مانگی دوازدەی ئەمساڵ (3.12.2020) لە کەناڵی یوتیوبی من بڵاو دەبێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا