هاوردەكردنی ماسی كارب قەدەغە کرا

کوردستان 22/11/2020

Alternate Text

 وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكانی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ماسی كارب  تا كاتێكی نادیار.

ئەمرۆ یەك شەممە 22 ی 11ی 2020 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ وسەرچاوە ئاوییەكانی حكومەتی هەرێم لەگەڵ نوێنەری پڕۆژەكانی ماسی كۆبووەوە و لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی ماسی كرا .

دوای گفتوگۆكردن بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ماسی كارب لە 10/12/2020  تا كاتێكی نادیار.

ئەمەش لە کاتێکدایە زۆربەی جۆرەکانی ماسی کارب لە ئێران و باشوری عێراقەوە بۆ ناو هەرێم هاوردە دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا