شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د پرسەنامەیەکی ئاراستەى بنەماڵەی لیوا مەحمود بێسەری کرد

کوردستان 22/11/2020

Alternate Text

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د پرسەنامەیەکی ئاراستەى بنەماڵەی لیوا مەحمود بێسەری کرد و ڕایگەیاندووە، ماڵئاوایی ناوبراو كۆستێكی گەورەیە بۆ هەمووان.

ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکەیە:

 بەرێزان/ خانەوادە و بنەماڵەی لیوا مەحمود بێسەری
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی فەرماندەی دڵسۆز و قارەمان لیوا مەحمود بێسەری، پێشمەرگەی دێرین و فەرماندەی لیوای تایبەتی سكرتاریەت-م پێگەیشت، بەم بۆنەیەوە پرسە و ماتەمینی قوڵی خۆمتان پێڕادەگەیەنم و لەدڵەوە هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
ماڵئاوایی لیوا مەحمود فەرماندەی ئازا و دڵسۆزی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كۆستێكی گەورەیە بۆ هەمووان و دڵنیاین مێژووی پڕ تێكۆشان و جوامێری هەرگیز لەبیر ناكرێت.
لە پەروەردگاری مەزنمان داوایە ئارامیی و خۆڕاگری بەیەك بەیەكی خانەوادە و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان ببەخشێت، رۆحی پاكی هەڤاڵی كۆچكردومان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات، ئەمەش دوایین غەم و دڵتەنگیتان بێت.
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا