قوباد تاڵەبانی خۆی بەدواداچوون بۆ کەیسی کوژرانی ئافرەتەکەی کەلار دەکات

کوردستان 23/11/2020

Alternate Text

ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، خۆی بەدواداچون بۆ کەیسی ئەو ئافەرەتە دەکات کە لە کەلار بە کوژراوی دۆزرایەوە.

ئەمڕۆ دووشممە ٢٣ی تشرینی دووەم. راگەیاندنی ئیدارەی گەرمیان ئاشکرای کرد، دوای کوژرانی ئافرەتێکی تەمەن ٢٦ ساڵ لەلاین سێ برا و کەسێکی دیکەوە، تاوانەکە کاردانەوەیەکی زۆری بەدوایخۆیدا هێنا و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، خۆی لە رێگەی ئیدارەی گەرمیان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچون بۆ دۆسەیەکە دەکات.
لەگەل ئەوەشدا فەرمانگەی ئیدارە گەرمیان رایگەیاند، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە بە خستنەبەری هەموو هەوڵێک بۆ رێگری کردنە لە دووبارە بوونەوەی رووداوی لەم جۆرە.

ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی پێشوودا، ئافرەتێکی تەمەن ٢٦ ساڵ بە هەڵواسراوی و خنکاوی لەناوی ماڵەکەیدا دۆزرایەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان چوار کەسیان بەتۆمەتی ئەنجام تاوانەکە دەستگیرکردووە کە سێ کەسیان برای ئافرەتەکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا