لەدوای کوژرانی کچە تەمەن ٢٦ ساڵەکەی شاری کەلار لەلایەن خێزانەکەیەوە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت دەڵێت" کەی لەوە تێدەگەین کە هیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە؟!".
شەوی رابردوو قوباد تاڵەبانی لەبارەی کوژرانی کچە تەمەن ٢٦ ساڵەکەی کەلار پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەداخەوە جارێکی تر بەتاوانێکی تری ژن کوشتن راچڵەکاین، بەداخەوە ژنێکی تریش بەکوژراوی دۆزرایەوە.. کەی لەوە تێدەگەین کە هیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە؟!
دەستخۆشی لە پۆلیسی گەرمیان دەکەم بۆ دەستگیرکردنی خێرای تۆمەتباران بەو هیوایەی بە سزای یاسایی خۆیان بگەن و ببنە پەند بۆ کەسانی تر کە بیر لەکوشتنی ژنێکی تر دەکەنەوە.