به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رایگەیاند پێدانی هاوکاریی بەبڕی ١٠٠ هه‌زار دیناری حکومەت بۆ هەر خێزانێکی کەمدەرامەت لە شاری هەولێر دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، ئاریان محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویکردووەتەوە، لە ئـەمڕۆوە دابەشکردنی بڕی ١٠٠هەزار دینار بەسەر ٤٧هەزار خێزانی کەمدەرامەتی شاری هەولێر دەستیپێکردووە.
ئاشکراشیکرد، بۆ رێگری لە دروستبوونی قەرەباڵغی هاوکارییەکە لە رێگەی ٢٤ بانکی ناو شاری هەولێرەوە دابەش دەکرێت و خێزانەکان لە رێگەی کورتەنامەوە ئاگادار دەکرێنەوە.
بە بڕیاری وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاردرا هاوکاری ١٤٠هەزار خێزانی هەرێم بکرێت کە ٤٧هەزاریان بەر شاری هەولێر کەوتوون