ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، دواکەوتنی ناردنی پرۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمان، کێشە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ساڵی داهاتووی فەرمانبەران دروست دەکات.
ئەحمەدی حاجی رەشید پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاند، دواکەوتنی پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١، بۆ مانگی ۱۲ و پێویستی لیژنەی دارایی بە نزیکەی (یەک) مانگ وا دەکات پرۆژەکە نەبێتە یاسا لەسەرەتای ساڵی ۲٠۲۱ بۆیە موچەی مانگی یەکەمی عێراق گرفتی بۆ دروست دەبێت هەرچەندە حکومەت ڕاست ناکات لەو بابەتەدا کە پارەی نییە، گرفتەکە نەبونی یاسایە کە دەکرێت بە یاسای ئیدارەی مالی حەل بکرێت.
ئاشکراشیکرد، لیژنەی دارایی پێدەچێت یاسای تەرخانکردنی پارە بۆ هەڵبژاردنەکان رەتبکاتەوە بۆ دروست کردنی فشار بۆ سەر حکومەت بۆ ئەوەی لەیاسای بوجەی ۲٠۲۱ دابنرێت ئەوەش بەمەستی ناردنی بەپەلەی پرۆژە یاسای بوجەی ۲٠۲۱.
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکردووە، زانیارییە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن پرۆژە یاسای بوجەی ۲٠۲۱ زیاتر لە (۳٠) ترلیۆن دینار قەرزی تێدایە کە کورتهێنانی پێپڕکراوەتەوە.