ڤاکسینەکەی زانکۆی ئۆکسفۆردی بەڕیتانی رێژەی سەرکەوتنی لە رێگری کردنی لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ٧٠٪ یە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی تشرینی دووەم، تۆڕی هەواڵی BBC رایگەیاند، ئەو ڤاکسینەی لەلایەن زانکۆی ئۆکسفۆردی بەڕیتانیەوە دۆزراوەتەوە رێژەی
سەرکەوتنی ٧٠٪ یە کە بەراورد بە ڤاکسینەکانی فایزەر و مۆدێرنا زۆر کەمترە و رێژەی
سەرکەوتنی ئەوان نزیکە لە ٩٥٪.
لەگەڵ ئەمەشدا حکومەتی بەڕیتانیا پێشوەختە داوای کڕینی ١٠٠ ملیۆن ڤاکسینی
کردووە و هێشتا چانسێکی باشی هەیە بۆ رکابەرایەتی ڤاکسینەکانی دیکە چونکە نرخەکەی
کەمترە و عەمبارکردنی ئاسانترە و دەگاتە هەموو جیهان.