ئەو کەسەی پێشبینی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای کرد پێشبینییەکی ترسناکی دیکە دەکات

تەندروستی 23/11/2020

Alternate Text

بیڵ گەیتس، دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت رایگەیاند، بە دڵنیاییەوە ڤایرۆسێکی دیکە بڵاو دەبێتەوە و لەوانەیە لە سێ ساڵی داهاتوودا بێت.

بیڵ گەیتس، دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆف لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رەشیدە جۆنز، رایگەیاند ، دڵنیام لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی دیکە هاوشێوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هیوادارم لە ٢٠ ساڵی داهاتوودا بێت، بەڵام تا رادەیەک ئەگەری هەیە لە سێ ساڵی دیکەدا نەخۆشییەکی دیکە بڵاوبێتەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا بیڵ گەیتس وتی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەوا مرۆڤایەتی چانسێکی باشی هەیە بۆ رووبەرووبوونەوەی نەخۆشی داهاتوو  چونکە یەکەم جار نابێت و بەهۆی کۆرۆناوە مەشقی کردووە بۆ رووبەرووبوونەوەی نەخۆشییەکان.

شایەنی باسە تا ئێتسا بیڵ گەیتس بە بڕی زیاتر کە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار پاڵپشتی دارایی کردووە بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینێکی تایبەت بە کۆرۆنا و ئومێدەوارە کە کۆتایی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا نزیکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا