نەتانیاهۆ بە نهێنی سەردانی سعودیەی کرد

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 23/11/2020

Alternate Text

درەنگانی شەوی رابردوو، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە نهێنی سەردانی شانشینی سعودیەی کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی تشرینی دووەم ،رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو بنیامین نەتانیاهۆ سەردانی سعودیەی کردووە و لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی سعودیە و مایک پۆمپێیۆ، وەزیری ناوخۆی ئەمریکا کۆبوەتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەکە، نەتانیاهۆ بە یاوەری سەرۆکی دەزگای سیخوڕی وڵاتەکە(مۆساد) سەردانی سعودیەی کردووە و نزیکەی چوار کاتژمێر لە سعودیە ماوەتەوە، هێشتا بەفەرمی هۆکاری سەردانە بەپەلەکەی ناتانیاهۆ رانەگەیەندراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە لە مانگی ئابی ئەمساڵدا ئیماڕاتی عەرەبی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردەوە و بەدوایدا بەحرەین و سودانیش هەمان کاریان کرد و لەم کۆتاییانەدا دەنگۆی ئەوە بڵاوبوەوە کە سعودیە و ئیسرائیل نزیکن لە رێککەوتن لەبارەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان.  

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا