شەوی رابردوو لە شاری سلێمانی لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشکرایە سەر پزیشکێکی ددان و بریندارکرا.
مەیسەرە فالیح، ئەو پزیشکی ددانەی شەوی رابردوو، هێرشکرایە سەری بە BMC راگەیاند، شەوی رابردوو لەلایەن چەند کەسێکەوە کە یەکێکیان هاوسەری خوشکەکەم بووە، هێرشیان کردووەتە سەرم.
روونیشیکردەوە، چوار فیشەک بە قاچمەوە نراوە و ئێستا نەخۆشخانەم جێهێشتووە.
ئاشکراشیکرد، سکاڵام تۆمارکردووە و چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەم.
بەوتەی پزیشکەکە، هۆکاری رووداوەکە کێشەی کۆمەڵایەتی نێوان خوشکەکەی و هاوسەرەکەی بووە بەڵام بەهۆی ئەوەی خوشکەکەی لەو شوێنە نەبووە ئەم بە رووداوەکەوە بووە.