پەرلەمانی کوردستان، رۆژی چوارشەممەی وەک کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دیاریکرد و سێ پرسیش خراوەتەوە بەرنامەی کارەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بڵاویکردووەتەوە، رۆژی چوارشەممە دانیشتنی ژماره (١٠)ی ئاساییی خولی پایزهى پەرلەمان بەڕێوەدەچێت و چەند پرسێک تاووتوێ دەکرێت.
ئاشکراشیکردووە، بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە:
یەکەم:خوێندنهوهو گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی لیژنهی (پەیوەندییەكان و ڕەوەندی كوردستانی)، سەبارەت بە (دیاردەی كۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات)، بەئامادەبوونی بەڕێز ( وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان)، بهپێی حوكـمی برگـهی (یهكهم)ی ماددهی (66) لهپهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان-عێراق.
دووهم: خستنەڕووی ڕاپۆرتی لیژنەی (بەدواداچوون) كە بەبڕیاری ژمارە (8)ی ساڵی 2020 پێكهێنرا.
سێیەم: خوێندنهوهی دووهم بۆ پڕۆژهیاسای (فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت لەهەرێمی كوردستان)، بهپێی حوكمی ماددهكانی (87، 88، 89) لهپهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان.