لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر کەنیسەیەک لە سان خۆسێی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا دوو کەس کوژران و ژمارەیەکیش برینداربوون.
سام لیکاردۆ بەڕێوەبەری شارەوانی شارەکە رایگەیاند، هێرشەکە لە شەوی یەکشەممە لە سەر دووشەممە لە رێگەی چەقۆوە ئەنجامدراوەو دوای وەرگرتنی زانیاری پۆلیس گەیشتە شوێنی رووداوەکە تاکو ئێستا دیار نییە هێرشەکە تیرۆرستی بووە یاخود نا.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاوخەمی خۆمان بۆ کەسوکاری قوربانیانی هێرشەکەی کڵێسای گریس لە ناوەندی ویلایەتی کالیفۆرنیا دەردەبڕین.
پێشتریش چەندین جاری دیکە هێرشی چەکداری بۆ سەر ژمارەیەک قوتابخانە و خواردنگە لە ئەمریکا ئەنجامدراوە، بەڵام هێرشی لەم جۆرە بۆ سەر کڵێساکان بە دەگمەن روودەدەن.