ئەمڕۆ ئازاد هەڵەبجەیی ناسراو بە جوتیارە نمونەییەکە
توانی دوای دوو ساڵ ، بۆ یەکەم جار لە کوردستان زەردەچەوە بەرهەمبهێنێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی تشرینی دووەم، ئازاد هەڵەبجەیی
رایگەیاند کە دوای دوو ساڵ لە تاقیکردنەوە و هەوڵدان توانی بۆ یەکەم جار لە
هەڵەبجە زەردەچەوە بەرهەمبهێنێت.
لەگەڵ ئەوەشدا ئازاد هەڵەبجەیی رایگەیاند کە ئامادەیە
لەگەڵ جوتیارەکانی دیکەی ناوچە جیاوازەکانی عێراق هەماهەنگی بکات بۆ زیاتر کردنی
ئەم جۆرە بەرهەمە چونکە ئەمە یەکەم جارە بەرهەمێکی هاوشێوە لە ناوچەکە و عێراقدا
بەرهەمبهێنرێت و لە دەروەی وڵات هاوردە کراوە.
جێی باسە، ئازاد هەڵەبجەیی ناسراوە بە جوتیارە نمونەییەکە بەهۆی ئەو
نوێگەری و داهێنانەی لە بوای کشتوکاڵیدا کردویەتی و تا ئێستا بە گەشتی بۆ چەند
وڵاتێکی ئەوروپا کردوە بەمەبستی ناساندنی کارەکانی.