بە تۆمەتی پێدانی بەرتیل سەرۆکی پێشووتری فەڕەنسا دادگایی دەکرێت

جیهان 23/11/2020

Alternate Text

 بە تۆمەتی پێدانی بەرتیل و خراپ بەکارهینانی دەسەڵاتەکەی، نیکۆڵا سارکۆزی سەرۆکی پێشووتری فەڕەنسا دادگایی دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ، نیکۆڵا سارکۆزی، سەرۆکی پێشووتری فەڕەنسا بە تۆمەتی پێدانی بەرتیل و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکەی رووبەڕووی دادگای وڵاتەکەی بوویەوە.

نوێنەرانی داواکار رایدەگەیەنن، سەرۆکی پێشووتری فەڕەنسا لە بەرامبەر پێدانی زانیاری نهێنی دەربارەی لێکۆڵینەوە لە کەیسی بەکارهێنانی پارەی یاسایی لۆریال لیلیان بیتینکۆر لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی لە ساڵی ٢٠١٧، بەڵێنی پێدانی پۆستێکی باڵای بە دادوەر ئازبێرت داوە لە مۆناکۆ .

نیکۆڵا سارکۆزی کە لە ٢٠١٢ تا ٢٠١٧ سەرۆکی فەڕەنسا بووە، سەرجەم ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە کە ئاڕاستەی کراو .

لە ساڵی ٢٠١٣ لێکۆلەرەکان لە کاتی لێکۆڵینەوە لە کەیسی پاڵپشتیکردنی دارایی لە لایەن لیبیاوە بۆ سارکۆزی لە هەڵبژاردنەکانی فەڕەنسای ساڵی ٢٠٠٧، چاودێری پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی سارکۆزی و تیری هیرتزۆج پارێزەرە تایبەتەکەیان کرد و بۆیان دەرکەوت کە سەرۆکی ئەوکاتی فەڕەنسا و پارێزەرەکەی مۆبایلیان بە ناوی نەخوازراویان بەکارهێناوە.

هاوکات لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا لە کەناڵی ( بی ئێف ئێم ) ئەم مانگە، نیکۆڵا سارکۆزی رایگەیاند، ئازبێرت هیچکات پۆستی لە مۆناکۆ وەرنەگرتووە، هاوکات هەر یەک لە پارێزەری تایبەتی سارکۆزی و داوەرەکە بە تۆمەتی گەندەڵیکردن دادگایی دەکرێن و لە ئەگەری ساخبوونەوەی تۆمەتەکان لە سەریان سزای ١٠ ساڵ زیندانیکردن بەسەریان جێبەجێدەکرێت و بڕێکی زۆر لە پارەش سزای ماددی دەدرێن.

سارکۆزی و حزبەکەی لێکۆڵینەوەکان لە دژی سەرۆکی پێشووتری فەڕەنسا بە پاڵنەری سیاسی ناو دەبەن،   جێی ئاژەیە بڕیارە لە وەرزی بەهاری داهاتوو سەرۆکی پێشووتری فەڕەنسا جارێکی دیکە بەهۆی کەیسی ( بیخمالێۆن ) دادگایی بکرێت کە تایبەتە بە هەڵمەتی هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٢ کە لە بەرژەوەندی فرانسۆ هۆڵاند رکابەرییەکەی دۆڕاند.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا