دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی رایگەیاند، ئەو کەسانەی
هێرشیان کردە سەر چێشتخانەی کامەران لە عەقاری دەستگیرکران.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی تشرینی دووەم، سەرۆکایەتی دادگای
تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوە چەند کەسێک هەڵدەکوتنە سەر
چێشتخانەی کامەران لە عەقاری و ئازاری خاوەنەکەی دەدن کە بە ڤیدۆ لە
تۆرەکۆمەڵایەتیەکان بڵابووەتەوە، لەسەر سکاڵای خاوەن چێشتخانەکە و بەفەرمانی
دادەوری لێکۆڵینەوە سەرجەمی کەسەکان دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان
بەردەوامە.
لە راگەیاندنەکەشدا دادگای سلێمانی روونیشیکردەوە، دادگاکان بەگوێرەی یاسا
رێککاری یاسای بەرامبەر هەرکەسێک دەگرنە بەر کە پلانی هەبێت ئارامی شار تێکبدات و ببێتە هۆی بڵاوبوونەوەی دڵەراوکێ بۆ هاوڵاتیان.