سەرکەوتنی تاقیکردنەوەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا نرخی نەوتی زیاتر بەرزکردەوە

ئابوری 23/11/2020

Alternate Text

 پاش سەرکەوتنی تاقیکردنەوەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا، نرخی یەک بەرمیلی نەوتی خاو " برینت " بۆ ٤٦.٠٤ دۆلار بەرزبووەوە، بە جۆرێک لە ماوەی ٦٠ رۆژی رابردووا بەوشێوەیە بەرزنەبووەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو " برینت " بە رێژەی  ٢.٢٩٪ بۆ سەرووی ٤٦ دۆلار بەرزبووەتەوە، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی " تکساس "یش بە ٢٧ .٤٣ دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.

ستیڤن ئاینس، شارەزای بواری بازاڕە جیهانییەکان لە کۆمپانیای ( ئەکسی ) رایگەیاند، بەهۆی سەرکەوتنی تاقیکردنەوەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا ، پێشبینییەکان لەبارەی ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ئەرێنین ، چاوەڕوانیش دەکرێت لە کۆتاییەکانی ئەم مانگە رێکخراوی جیهانی (ئۆپیک ) لە بارەی کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ماوەی زیاتر لە سێ مانگ کۆببێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا