سلێمانی.. سەركردەیەكی داعش دەستگیركرا

کوردستان 23/11/2020

Alternate Text

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاندووە، سەرکردەیەکی باڵای داعشیان لە شاری سلێمانی دەستگیرکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ‏ ڕایگەیاند، دەزگای دژە تیرۆری عێراق بەهەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی سلێمانی، توانیویانە تاوانبار (و. ف.) دەستگیربكەن كە یەكێك بووە لەسەركردەكانی داعش‎.

 وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق  ڕاشیگەیاندووە، لە ماوەى داهاتوودا بە پێی زانیارییەکانمان تۆڕی زیاتر لە چەکدارانی داعش دەستگیر دەکەین.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەی ڕابردووش لە ژێر ناوی ئاوارەکانی باشوری عێراقدا چەندین چەکداری دیکەی داعش هاتوونەتە سنوری سلێمانی. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا