ئایا دەکرێت ژنان لەکاتی دووگیانیدا دووبارە دووگیان ببنەوە؟

هەمەرەنگ 23/11/2020

Alternate Text

ژنان دەکرێت لە کاتی دووگیاندا بۆجارێکی دیکە دووگیان ببنەوە لەگەڵ ئەوەی ئەم حاڵەتە بە ئەستەم دادەنرێت بەڵام ئەگەرە و دەکرێت ڕووبدات.

ماڵپەڕی "ڕوسیا تودەی" بڵاویکردووەتەوە، ئەم دیاردەیە بە "دووگیان بوون لەسەر دووگیانبوون- superfetation" ناودەبرێت کە حاڵەتێکی کەمە و بە دەگمەن ڕوودەدات.

ئەم حاڵەتەش لە کاتێکدا ڕوودەدات کاتێك هێلکەیەك دەپیتێنرێت بە تۆوێك، لە کاتێکدا هێلکەیەکی پیتێنراو لە ناو منداڵداندا گەشە دەکات، بەڵام لە ڕووی بیۆلۆجییەوە دەبێت ڕوونەدات.

وێڕای ئەوەی پزیشکان ناتوانن هۆکاری ئەمە بزانن، بەڵام لەو بروایەدان کە بەرزنەبوونەوەی هۆرمۆنەکان هۆکارن بۆ ڕوودانی ئەم حاڵەتە، دواکەوتنی چاندنی کۆرپەی یەکەم لە منداڵداندا یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکان کە ئەمەش ڕێگە لە بەرزبوونەوەی ئەو هۆرمۆنانە دەگرێت.

بەگوێرەی توێژینەوەیەك کە ماڵپەڕی ناوبراو ئاماژەی پێداوە، تا ئێستا تەنها ١٠ حاڵەتی لەمجۆرە تۆمار کراوە لە هەموو جیهاندا وێڕای ئەوەی دووگیانبوونی دووەم تا ئێستا بە شێوازێکی بەربڵاو زانیاری لەبارەیەوە نییە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا