عێراق .. ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە ١٢ هەزار کەس نزیکدەبێتەوە

عێراق 23/11/2020

Alternate Text

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ راگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا پشكنین بۆ ١٩ هه‌زار ٨٨٣ كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و تووشبوونی ٢ هه‌زار و ١٣٦ كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ پشتڕاست كرایه‌وه.

وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا ٣٨ كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هاوكات ٢ هه‌زار و ٢٠٢ حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا