فیلمی تایتانیک یەکێکە لە فیلمە ڕۆمانسییەکان کە لە لایەن جەیمس کامیرۆنەوە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە و باس لە نقومبوونی کەشتی تایتانیک دەکات لە ساڵی ١٩١٢.
-چەندین ئەکتەری بەناوبانگ هەڵبژێردرابوون بۆ ڕۆڵی جاک وەک تۆم کروس، براد پیت، بەڵام لە کۆتاییدا ڕۆڵەکە بەخشرا بە لیۆناردۆ دیکاپریۆ.
-کەیت وینسڵێت نەیتوانی بە ئاسانی ڕۆڵی ڕۆس وەربگرێت چونکە چەندین ئەکتەری دیکە هەبوون بەڵام کەیت پەیوەندی بە دەرهێنەرەکەوە کرد و پێی وت هەر دەبێت من ئەو ڕۆڵە ببینم و چەپکێک گوڵی بۆ دەرهێنەرەکە نارد و لێی نوسیبوو (لە لایەن ڕۆس)ەوە.
-دەرهێنانی فیلمەکە لە دروستکردنی کەشتییەکە زیاتری تێچوو، فیلمی تایتانیک نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری تێچوو ئەمە لە کاتێکدایە کە کەشتییەکە نزیکەی حەوت ملیۆن و نیوی تێچوو.
-ئەگەر هەموو دیمەنە مۆدێرنەکانی فیلمەکە لاببرێت و تەنیا ڕووداوە ڕاستییەکەی نقومبوونەکە باس بکرێت دوو کاتژمێر و ٤٠ خولەک دەبێت کە ئەمەش کاتی تەواوی نقومبوونی کەشتییەکەیە.
-جەیمس کامیرۆنی دەرهێنەر نەیدەویست گۆرانی هەبێت لە کاتی فیلمەکەدا، بەڵام ئاوازدانەر جەیمس هۆنەر بە نهێنی لەگەڵ سلین دیۆندا گۆرانییەکەی تۆمار کرد و دای بە دەرهێنەرەکە، سەرەتا گومانیان لە گۆرانییەکە هەبوو, بەڵام بوو بە یەکێک لە باشترین گۆرانییەکانی مێژوو.
-سەرەتای بەرهەمهێنانی فیلمەکە ناونرا " The Ice Planet" تا فیلمەکە بە نهێنی بمێنێتەوە و کارەکان تەواو بێت پاشان ناوە ڕاستەقینەکەی ئاشکرا بکەن.
-فیلمی تایتانیک دووەم پڕ داهاتترین فیلمە لە جیهاندا و چەندین ڕیکۆردی شکاندووە.