قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەکی
ئاراستەى بنەماڵەی کۆچکردوو شێخ کەمال کرد
و ڕایگەیاندووە، ھاوبەشی خەم و کەسەری ئەم کۆچە ناوەختەی خوالێخۆشبوو کاک
شێخ کەمالین.
دەقی پرسە نامەکە:
بەڕێزان:
کاک شێخ کامیلی شێخ عبدالقادری چوێسە
کاک شێخ فاضلی شێخ محمدی تەڕەتوڵو
برایان کاک شێخ دارا و کاک شێخ فیدا و کاک شێخ مەلیک
بۆ کۆچی دوایی کاک شێخ کەمالی براتان پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و یەک بە یەكی
بنەماڵە بەڕێزەکەتان ئەکەین، ھاوبەشی خەم و کەسەری ئەم کۆچە ناوەختەی خوالێخۆشبوو
کاک شێخ کەمالین.
بنەماڵەی شێخانی چوێسە و شێخانی تەڕەتوڵو ڕۆڵێکی بەرچاویان ھەبووە لە شۆڕشی
ئەیلول و شۆڕشی نوێی گەلەکەمان، خوالێخۆشبوان حەزرەتی شێخ عبدالقادری چوێسە و شێخ
محمدی شێخ محمودی تەڕەتوڵو دۆستی نزیک و خۆشەویستی
سەرۆك مام جەلال بوون و ھاوشانی خەباتگێڕانی تری ڕێگای کوردایەتی پێگەی ڕێزلێگیراویان
ھەیە لەلامان، بۆیە لەم پرسەیەدا خۆمان بە ھاوبەشی خەم وناخۆشیتان ئەزانین.