یەکێتیی پیاوان: ئەمساڵ پێنج پیاو لەلایەن ژنەکانیانەوە کوژراون

کوردستان 23/11/2020

Alternate Text

 سكرتێری یەكێتیی پیاوانی كوردستان رایگەیاندووە،  لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا پێنج پیاو لەلایەن ژەنەکانیانەوە بە هاوکاریی کەسوکاریان کوژراون.

بورهان عەلی فەرەج، سكرتێری یەكێتیی پیاوانی كوردستان، بە  میدیاکانی راگەیاندووە، توندوتیژی دژی پیاوان لە بەرزیدا ماوەتەوە، بە جۆرێک تەنیا لە ١٠ مانگی رابردوودا ٥٤ پیاو خۆیان کوشتووە، پێنج پیاویش لەلایەن هاوژینەکانیانەوە بە هاوکاریی کەسانی دیکە کوژراون.

بورهان عەلی فەرەج  ئەوەشی وتووە، "قەیرانی دارایی، سیاسی و سۆشیال میدیا هۆکاری زیادبوونی توندوتیژین دژ بە پیاوان و ژنان."
 ناو براو  ڕاشیگەیاندووە، "هەروەها لەمساڵدا ٥١٩ پیاو سکاڵایان لەسەر هاوژین و کەسوکاریان تۆمارکردووە لەسەر ئەوەی توندوتیژیان بەرامبەر کردوون. لە هەمان ماوەدا ساڵی رابردوو ژمارەی سکاڵاکان لەلایەن پیاوانەوە ٤٨٧ سکاڵا بووە."

سکرتێرەکەی یەکێتیی پیاوان دەڵێت، زۆرترینی ئەو توندوتیژییانەی لەلایەن رێکخراوەکەی ئەوانەوە تۆمارکراوە، دەستوەردانە لەلایەن کەسوکارەوە کە رێژەکەی زۆرە، دەستبەسەرداگرتنی منداڵە، دەستبەسەرداگرتنی مووچە و بێڕێزی و سوکایەتیکردنە بە پیاو لە بەرچاوی منداڵ و کەسوکاری پیاوەکەدا کە دیارترینی ئەو جۆرانەی توندوتیژین کە رووبەڕووی پیاوان بوونەتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ، سەرباری ئەوەى دیاردەی خۆکوشتن دیاردەیەکی جیهانییە و تایبەت نییە لە هەرێمەوە بەڵام لەم چەند ساڵەی دوایدا دیاردەکە لە هەرێم زیاتر بووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا