توێژینەوەیەک: بۆنکردنی قاوە یارمەتی چالاکبوونی مێشکی مرۆڤ دەدات

هەمەرەنگ 23/11/2020

Alternate Text

لە نوێترین توێژینەوەدا لە پەیمانگایەکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەرکەوتووە بۆنکردنی قاوە یارمەتی چالاکبوونی مێشک دەدات.

پاش توێژینەوەکە زاناکان بۆنی قاوەیان وەک دەرمانێکی دڵخۆشکەر بۆ نەخۆش ناساند، کە تەنیا بۆنکردنی دەبێتە هۆی چالاکبوون و دڵخۆشبوونی مرۆڤ و و ژیری زیاد دەکات.

ئەم توێژینەوەیە بۆ ١٠٠ خوێندکار ئەنجامدرا کە  بەشێکیان توانیان پلەیەکی باش بەدەست بهێنن لە بوارەکانی بەڕێوەبردنی کاردا و وەڵامدانەوەی ١٠ پرسیار لە زانستی جەبردا، توێژینەوەکە بە شێوەیەک بوو کە خوێندکارەکان کرابوون بە دوو

بەشەوە بەشێکیان بۆنی قاوەیان کردبوو پلەیەکی زۆر باشیان بەدەست هێنا، بەشەکەی دیکە بە پێچەوانەوە بوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا