كورد ژمارەیەك پۆستی لەبەغداد پڕدەكاتە

کوردستان 24/11/2020

Alternate Text

هەریەك لە پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، ژمارەیەك كاندید بۆ پڕكردنەوەی پۆستە بەتاڵەكان لە پشكی كورد رەوانەی بەغداد دەكەن.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست BMC کەوتووە، هەریەك لە پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، ژمارەیەك كاندیدیان بۆ پڕکردنەوەی پۆستە بەتاڵەکانی بەغداد دیاریکردووە.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان پارتی مەسعود حەیدەری وەک كاندیدی پۆستی بریكاری وەزیری دارایی عێراق دیاریکردووە و یەکێتیش عیزەت سابیری بۆ پۆستی بریكاری وەزیری نەوتی عێراق کاندید کردووە.

هاوکات هەریەکە لە كاردۆ عەبدولواحید لەسەر پشکی بزوتنەوەی گۆڕان  بۆ پۆستی بریكاری وەزیری كارەبای عێراق و ئیسماعیل سگێری لەسەر پشکی یەکگرتووی ئیسلامی بۆ  بریكاری وەقفی سونی عێراق کاندیدکراون.

تا ئێستا ئەوە ئاشکرانەکراوە کەی ئەو کاندیدە کوردانە رەزامەندیان لەسەر دەدرێت و لە پۆستە نوێیەکانیان دەستبەکاردەبن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا