وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، شەوی رابردوو هاوڵاتییەکی دانیشتووی گوندی ناوەندی سەر قەزای چۆمان بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ سێشەممە، وتەبیژی بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی شەوی رابردوو تەرمی هاوڵاتییەک بە ناوی ( ن . س. م ) دۆزرایەوە کە لە ئەنجامی تەقیینەوەی مینەوە گیانی لەدەستدابوو.
وتەبێژی پۆلیسی سۆران راشیگەیان ، هاوڵاتییەکە تەمەنی لە نێوان ٤٧ – ٤٥ ساڵان بووە و تەرمەکەی بۆ راپۆرتی توێکاری رەوانەی نەخۆشخانەی چۆمان کراوە و دواتر رادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە.