ترەمپ لەبارەی رادەستکردنی دەسەڵاتەوە بڕیاریدا

جیهان 24/11/2020

Alternate Text

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رەزامەندی لەسەر رادەستکردنی دەسەڵات بە جۆ بایدنی رکابەری دا لەگەڵ بەردەوامیدان بە رێککارە یاساییەکان.

ئیمیلی مێرڤی، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری گشتی ئیدارەی ترەمپ رایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، رەزامەندی لەسەر رادەستکردنی دەسەڵات بۆ جۆ بایدنی رکابەری دەربڕیوە دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەم مانگە بردنەوەی تۆمارکرد.

ئاشکراشیلردووە، ترەمپ دانی بە بردنەوەی بایدندا ناوە، و داوایکردووە دەست بە ئامادەکارییەکانی رادەستکردنی دەسەڵات بکەن.

لەماوەی چەند رۆژ رابردوودا بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریکا مەترسییەکانی خۆیان لە بڕیارێکی هەڵەی دۆناڵد ترەمپ لە رادەستنەکردنی دەسەڵات ئاشکراکردبوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا